به به‌شدارى ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان وكۆمپانیاكانى بوارى په‌یوه‌ندیه‌كان و ئه‌لیكتڕۆنیه ناوخۆ وبیانیه‌كان له ناوه‌ڕاستى مانگى حوزێران له به‌روارى 13 بۆ 16 حوزێران له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر پێشانگاو كۆنگره‌ى تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كان و ڕاگه‌یاندن وئامێره ئه‌لیكتڕۆنیه‌كان بۆ ماوه‌ى چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، كه له ژێر چاودێرى هه‌ریه‌كه له ده‌سته‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان (CMC) و وه‌زاره‌تى گه‌یاندنى حكومه‌تى ناوه‌ندو وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تى ڕۆشه‌نبیرى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت، رێخه‌ره‌ى ئه‌م پێشانگایه كۆمپانیاى عیراق التقدم بۆ پێشانگاو كۆنگره‌كانه .