بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، تا هاوین 20 تا 22 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوڵاتیان.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد” کارەبا 20-22 کاتژمێر کارەبا دەدات، هەر کاتێکیش کارەبا بڕدرا ئەوا مولیدەکان دەبێت کارەبا بدەن بەهاوڵاتیان و بە گشتی لە رۆژێكدا 24كاژێر كارەبا دابیندەكرێت”.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەربارەی بڕی کارەبای پێدراو لە هاویندا وتی “لەئێستاوە ناتوانین پێشبینی بكەین كە لەهاوین و هاتنی شەپۆلی گەرمادا بڕی چەند كارەبا دابیندەكرێت، بەڵام لە ساڵان باشتر دەبێت”.
بەهۆی بارینی بارنێکی زۆر فێنکی کەشوهەوا تا ئێستا پێدانی کارەبا بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو باشترە.