بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی دیاریكراوه بۆ ئه‌مساڵ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران به‌راورد به‌ساڵی ٢٠١٥ به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردوه.
وه‌سفی خه‌لیل، ڕاوێشكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی ئه‌و گه‌نمه‌ی دیاری كردوه كه له سایلۆی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گیرێت، له پارێزگای هه‌ولێر ١٠٠ هه‌زار ته‌ن، له سلێمانی ٨٠هه‌زار ته‌ن و له دهۆك ١١٢ هه‌زار ته‌ن وه‌رده‌گیرێت كه كۆی گشتی بۆ ئه‌مساڵ ٣٤٠ هه‌زار ته‌ن گه‌نم له جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گیرێت”.
ده‌رباره‌ی نرخی گه‌نمیش ده‌ڵێت ”گه‌نمی پله یه‌ك بۆ هه‌ر ته‌نێك ٥٦٠ هه‌زار دینار پله دوو ٤٨٠ هه‌زار دیناره كه به‌راورد به ساڵی ٢٠١٥ رێژه‌كه زۆر كه‌می كردوه له ساڵی ٢٠١٥دا گه‌نی پله‌یه‌ك ته‌نی به ٧٩٠ وه‌رده‌گیرا پله دوو به ٦٨٠ هه‌زار و پله سێ به ٥٧٠ هه‌زار دینار”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ”له كاتی ده‌ستپێكردنی وه‌رگرتنی گه‌نمدا له سایلۆكان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاتوچۆكردنی گه‌نم له نێوان پارێزگاكان قه‌ده‌غه ده‌كرێت”.