دوو كۆمپانیای دیكەی فڕۆكەوانی گەشتەكانیان بۆ سلێمانی دەستپێدەكەن

كۆمپانیایەكی گەشتوگوزاری هەرێم، رایگەیاندووە: هێڵی پێگاسوس گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەكات،و هەفتانە دوو گەشت لە سلێمانییەوە بۆ ئیستانبوڵ و ئەنتاڵیا ئەنجام دەدات.

هاوكات كۆمپانیاكە ئەوەشی خستۆتەڕوو جگە لە پێگاسوس، هێڵی كۆمپانیای ئونوری توركیش بە هەمان شێوە گەشت بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دەدات. 

دوای ئەوەی توركیا بڕیاری دا ئاسمانی وڵاتەكەی بە رووی گەشتی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی بۆ سلێمانی بكاتەوە، ژمارەی ئەو هێڵە ئاسمانییانە لە زیاندبووندان كە رۆژانە گەشت بۆ سلێمانی ئەنجام دەدەن.