وەزارەتی نەوتی عێراق پلانێك بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە كێلگەكانی كەركووك ئاشكرادەكات.
سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانێك بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە كێلگەكانی كەركووك دانراوە، بەجۆرێك رۆژانە لە ٤٠٠ ھەزار بەرمیلەوە بۆ یەك ملیۆن بەرمیل نەوت بەرزبێتەوە.
غەزبان جەختی لەوەشكردەوە، وەزارەتەكەی توانای ئەوەی ھەیە كە وزەی ئەو كێلگانە بگەیەنێتە بەرزترین ئاست كە لە سەدا ٥٠ كەمتر نەبێت و بەو جۆرەش دەگاتە یەك ملێۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە كە لە ٨٠ تا ٩٠ ھەزار بەرمیلی لەرێگەی بۆرییەكانی ھەرێمی كوردستانەوە ھەناردەدەكرێت تا دەگاتە بەندەری جەیھانی توركی و دواتر لەلایەن كۆمپانیای بەبازاركردنی نەوت سۆمۆ لە بازارەكانی جیھاندا دەفرۆشرێت.