حازم خالیدی ئەندامی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات: عیراق پێویستی بە دروستكردنی 3 ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون هەیە، بۆ ئەوەی لە قەیرانی نیشتەجێبوون ڕزگاری ببێت.
خالیدی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە: لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی عیراق، باسیان لە قەیرانی نیشتەجێبوونو كاریگەریەكانی لەسەر هاوڵاتیان كردووەو تەئكیدیانكردۆتەوە كە ئەو پرسە پێویستی بە دەركردنی یاسایەكی تایبەتو دانانی پلانێكی تۆكمە هەیە.
وتیشی: عیراق پێویستی بە دروستكردنی زیاتر لە 2 ملیۆنو 700 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی گەشەی دانیشتوانیش پێویستە ساڵانە 250 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروست بكرێت، بۆ ئەمەش پێویستە ژوورێكی عەمەلیات لە وەزارەتەكانی داراییو پلاندانانو كشتوكاڵو ئاوەدانكردنەوەو شارەوانیو دادو پارێزگاكان دروستبكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە پێشنیازیشی كردووە، ئەو قەرزەی حكومەت دەیدات بە هاوڵاتیان بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون، بگۆڕدرێت بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونو بەنرخی هەرزان بفرۆشرێت بە هاوڵاتیان.