وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له چاره‌نوسی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه دا كه تا ئێستا بێ سه‌ره‌تان‌و له هیچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی هاتووچۆی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق تۆمار نه‌كراون، له ئێستادا له پارێزگاكانی كوردستاندا ده‌سوڕێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له ڕۆژی (2/5/2019) ده‌رچووه‌و تایبه‌ته به ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا‌و ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری تابلۆی بیانی له مۆدێلی (1994 تا 2015)، خاوه‌نه‌كانیان ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆی پارێزگاكانی كوردستان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی تابلۆ‌و به‌ناوكردنیان، له بڕیاره‌كه‌شدا داشكاندن له‌پێدانی ڕسوماتی تۆمار‌و به‌ناوكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌و هه‌روه‌ها داشكاندن له‌پێدانی سزای دواكه‌وتنی تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كه كراوه‌و بڕیاره‌كه‌ش تا ڕۆژی (4/6/2019) به‌رده‌وام ده‌بێت.
خشته‌ی نوێی وه‌رگرتنی ڕسومات‌و پێدانی سزای ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا‌و هه‌ڵگری تابلۆی بیانی له‌كاتی تۆماركردن‌و به‌ناوكردنی ئۆتۆمبێله‌كه له هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، دوای داشكاندن‌و زیادكردنی پاره‌ی هاوكاری بۆ سندوقی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا به‌م شێوه‌یه ده‌بێت.