سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و كونوسوڵی فه‌رنسا ته‌كید له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه ئابووریی و بازرگانیه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه و داواكارن كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌كان و كۆمپانیا ناوخۆیه‌كان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی شاری سلێمانی كاری هاوبه‌ش بكه‌ن.
ڕۆژی ٩٥٢٠١٩ كونسوڵی فه‌رنسا سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كۆبۆوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانیه‌كانی نێوان فه‌رنسا و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبەتی شاری سلێمانی، كونسوڵی فه‌ره‌نسا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كۆمپانیا فەره‌نسیەكان توانیویانه له‌شاری سلێمانی كاربكه‌ن، پشتیوانی خۆشی بۆ هه‌موو بازرگانانی شاری سلێمانی ده‌ربڕی كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌كان كاربكه‌ن.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی خۆشحاڵ خۆی ده‌ربری به‌هاتنی كونسوڵی فه‌ره‌نسا و رایگه‌یاند شاری سلێمانی له ڕووی بازرگانی و پیشه‌سازیه‌وه له‌سه‌ر ئاستی عێراق له‌پێشه‌نگدایه، به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردن و پشه‌كه‌وتنی زیاتردایه و ده‌وڵەمه‌نده به چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی خاوی پیشه‌سازی و ناوچه‌یه‌كی له‌باره بۆ گه‌شتیاری، داوای له كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌كان كرد بێنه شاری سلێمانی و كاربكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سلێمانی چه‌ندین بازرگانی به‌هێز هه‌یه كه توانیای هه‌یه كاره‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌روپی و فه‌ره‌نسیاه‌كان ئه‌نجامبدات، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیسلێمانی پشتویوانی له هه‌موو كارێێكی بازرگانی و ئابووری ده‌كات له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسادا.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی باسی له پرۆژه‌ی گه‌نجینه‌كانی شاری سلێمانی كرد كه له ئێستادا چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه یه‌كێكه له پرۆژه گوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كه پێكدێك له ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نجینه بۆ بازرگانانی شاری سلێمانی و بوارە جیاوازەکاندا.
كونسوڵی فەڕەنسی دڵخۆشی خۆ ده‌ربڕی به‌وپرۆژه گه‌وره‌یه له شاری سلێمانی دروستده‌كرێت وە پشتیوانی خۆی نیشاندا بۆ هه‌موجۆره هاوكاریه‌ك له دروستكردنی پرۆژه‌كەدا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا خۆشحاڵه له سه‌ردانێكی تایبه‌تدا چاوی به‌و پۆرژه‌یه بكه‌وێت.
سەردانی کنسوڵی فەرەنسا لە کاتێکدایە کە لقی کۆمپانیای شنایدەری فەڕەنسی بۆ کارەبا بەفەرمی کردەوە کە لەلایەن کۆمپانیای باڵا وەکالەتی عێراقی پێدراوە