سزاکانی ئەمریکا بۆ ئێران کۆتایی نایێت

بەپێی راگەیەندراوێک، دۆناڵد ترەمپ ئەمجارە فەرمانێکی نوێ واژوو دەکات و سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت.

پێگەی فەرمی کۆشکی سپی ئاشکرای کردووە کەوا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتی بڕیارێکی نوێی واژوو کردووە و تێیدا سزای خستووەتە سەر کەرتەکانی پیشەسازی ئەلەمنیۆم و ئاسن و مس و پۆڵا-ی وڵاتی ئێران.

دۆناڵد ترەمپ بەو بڕیارەی دەیەوێت پەیوەندی بازرگانی نێوان وڵاتی ئێران و وڵاتانی دیکە بپچڕێنێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەر هاتوو ئێران هۆشیار نەبێت لەبارەی هەنگاوەکانی ئەوا سزای زیاتر دەسەپێنن.

لەلایەکی دیکەشەوە ئەمڕۆ لە روونکردنەوەیەکیدا محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، “دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر ئەمریکا بڕیاری سەپاندنی سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، لەبەرامبەر ئەوانیش وەک ئێران بەشێک لە پەیمانەکانیان لە رێککەوتنی ئەتۆمی وەستاندووە”.