رووسیا یەدەگی دۆلاری وڵاتەکەی لە ٢٠١٨ـدا بۆ ئاڵتون و یۆرو و یوان گۆڕیوە

بانکی ناوەندیی رووسیا لە ساڵی ٢٠١٨ـدا بۆ  بەرەوپێشچوونی ئابووری وڵاتەکەی یەدەگی دۆلاری بۆ ئاڵتون، یۆرۆ،یوان گۆڕیوە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ساڵانەی بانکی ناوەندیی رووسیا تایبەت بە ٢٠١٨ کە تیایدا دابەشکارییەکانی وڵاتەکەی لە  بەشی یەدەگە نێودەوڵەتییەکان هەڵسەنگاندوە.

هاوکات پشکی دۆلار لە یەدەگە نێودەوڵەتییەکاندا لە رووسیا لە ساڵی رابردوو لەچاو ٢٠١٧ بە پاشەکشەی ٢٣.١ خاڵ بۆ لەسەدا ٢٢.٧ دابەزیوەو، پشکی ئیۆرۆ بە ١٠ خاڵ بەرزبۆتەوەو بۆ لەسەدا ٣١،٧.، پشکی یوانیش بە ١١،٤ خاڵ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بۆ لەسەدا ١٤.٢.

هەروەها  پشکی ئاڵتونیش لە یەدەگە نێودەوڵەتییەکاندا لەو وڵاتەدا لە ٢٠١٨ەوە بە زیادبوونی یەک خاڵ گەیشتۆتە لەسەدا ١٨،١.

شایەنی باسە  ئانتۆن سیلوانۆڤ، یاریدەدەری یەکەمی سەرۆکوەزیرانی رووسیا و وەزیری دارایی ماوەیەک لەمەوبەر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە لەماوەیەکی نزیکدا پلانەکەیان بۆ کەم کردنەوەی پشکی دۆلار لە خەرجیەکانی کۆمپانیای گازی سروشتی و نەوتی وڵاتەکەیاندا رادەستی حکوومەت دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە ماکسین ئۆرەشکینیش، وەزیری ئابووری و گەشەپێدانی رووسیا رایگەیاندبوو کە وەزارەتی دارایی رووسیو بانکی ناوەندیی رووسیا  هەنگاوی جیا دەنێن بۆ داماڵینی ئابووری وڵاتیان لە دۆلار.