عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئاشكرایكرد ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ واژووكردنی گرێبه‌ستێك به بڕی ٥٣ ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ كۆمپانیای وزه‌ی ئه‌مریكی “ئێكسۆنمۆبیل” و كۆمپانیای زه‌به‌لاحی نه‌وتی چینی “پێترۆچاینا”.
له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆی كه له به‌غدادی پایته‌خت سازی کرد عادل عه‌بدولمه‌هدی روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌و پرۆژه زه‌به‌لاحانه‌ی كه بڕیاره له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكی و چینییه‌كه‌دا واژوو بكرێن، دا.
هاوکات عه‌بدولمه‌هدی باسی له‌وه‌كرد عێراق له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ ئێكسۆنمۆبیل و پێترۆچاینا گرێبه‌ستی نه‌وت به بڕی ٥٣ ملیار دۆلار واژوو ده‌كات و رایگه‌یاند: “وه‌زاره‌تی نه‌وت، ئێكسۆنمۆبیل و پێترۆچاینا، له ئێستادا تواناكانیان له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌شكردنی قازانجه‌كان له‌كاتی دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وتدا، چڕكردووه‌ته‌وه”.
هەروەها تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه گرێبه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی ٣٠ ساڵ ده‌بێت و پلانیان وایه له‌و ماوه‌یه‌دا قازانجیان له‌سه‌روو ٤٠٠ ملیار دۆلاره‌وه بێت.
شایەنی باسە سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد گرێبه‌سته‌كان به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ردوو كێڵگه‌ی نه‌وتی نه‌هر بن عومه‌ر و ئه‌رتاوی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌و كێڵگانه له ١٢٥ هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌وه بۆ ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل له‌خۆده‌گرێت.
جێگای ئاماژەیە له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی “كه ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵیدا، عێراق له سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌به‌خشێت”، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، “رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیكسۆنمۆبیل هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر تاران نییه”.