قائیمقامیەتی سلێمانی لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری بەکارھێنانی زەرفی کاغەز لەجیاتی زەرفی نایلۆن لە نانەواخانەو سەمونخانەکاندا پێکدەھێنێت.
قائیمقامییەتی قەزای سلێمانی بەفەرمانێکی کارگێڕی بڕیاریداوە بە دروستکردنی لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری وەزارەتی سەبارەت بە بەکارھێنانی زەرفی کاغەز لە بری زەرفی نایلۆن لە نانەواخانەو سەمونخانەکان.
لەشکر حەمید نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنەکەدا رایگەیاندوە، لیژنەکەیان کارەکانی دەستپێکردوەو سەرەتاش سەردانی کارگەی دروستکردی کاغەزو نایلۆنیان کردوە.