بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

دوای بڕیارەکەی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بەدەر هەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ، بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاود دابەزی. 

دوێنێ دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و نوێکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی شاری ئیستانبوڵ، بەهای لیرە لەبەرامبەر بە دۆلار بەسێوەیەکی بەرچاو دابەزی. شایەنی باسە نرخی سەد دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە بۆ ٦١٥ لیرەی تورکی.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی جەنگە بازرگانییەکاندا ئاماژەی بەوە کرد بڕیاری داوە باجی زیادەکراوی گومرگەکان بۆ ٣٥٠ ملیار دۆلار بەرز بکاتەوە، ئەو لێدوانەی ترەمپ، سێکتەرەکانی خستە جوولەوە.

لەلایەکی دیکەوە نرخی ١٠٠ یۆرۆ بۆ ٦٧٥ لیرەی تورکی بەرزبووەتەوە. سەرەڕای داخرانی بۆرسە، بەهۆی بڕیاری دووبارەکردنی هەڵبژاردنەوە بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوەدا بەردەوامبوو.