سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و عوسمان فه‌تاح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور، له كۆشكی سه‌لام له به‌غداد به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق و جێگری وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی عێڕاق كۆبۆوه.
له‌و باره‌یه‌وه سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”له سهردانهكهمدا بۆ شاری به‌غداد كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له كۆشكی سه‌لام ئه‌نجامدا كێشه‌و گرفته‌كانی شاری سلێمانیمان گه‌یانده به‌رێزیان به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی كه‌رتی پیشه‌سازی له شاری سلێمانی، كه له ئێستادا ژماره‌یه‌ك كارگه به‌هۆی هاوكاری نه‌كردنی حكومه‌ته‌وه كاره‌كانیان وه‌ستاندوه داوایی هاوكاریمان له سه‌رۆك كۆمار كرد به پێدانی ئه‌و پێداویستیانه‌ی حكومه‌تی عێراقی دابینی ده‌كات بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌رتی پیشه‌سازی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سه‌رۆك كۆمار پشتیوانی خۆی بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌رتی پیشه‌سازی ده‌ربڕی و ئاماده‌ی نیشاندا به‌پێدانی پێدوایستیه‌كان بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌رتی پیشه‌سازی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی، ئاماده‌ی هاوكاریكردنی ته‌واوی نیشاندا تاكو بتوانرێت به‌رهه‌می ناوخۆ زیاد بكرێت.
سیروان محه‌مه‌د راشیگه‌یاند ”سه‌رۆك كۆمار په‌یوه‌ندی كرد به جێگری وه‌زیری بازرگانی پیشه‌سازی عێراق به‌رێز عادل، كه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری بازرگانی پیشه‌سازی كۆبینه‌وه تاوتوێ سه‌رجه‌م كیشه بازرگانیهكانمان كرد له نێوان شاری سلێمانی شاره‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق هه‌یه، به‌ڵێنی چاره‌سه‌ر كردنی به‌په‌له‌ی كێشه‌كانیان پێداین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له كۆبونه‌وه‌كاندا باس له ناوی بازرگانی كرا كه كێشه و گرفتی زۆری بۆ خاوه‌نكارانی كوردستان دروستكردوه كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێت ناوێكی بازرگانی تۆمار بكات له وه‌زارتی بازرگانی عێراق پێویسته هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا دانی پێدابنرێت، كاتێك بازرگانێك داوا ده‌كات ناوێكی تایبه‌ت به خۆی تۆمار بكات، وه‌زارتی بازرگانی عێراق ئاماده‌ی نیشاندا هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی بازرگانان.
ئەمڕۆ دوو شەممە ٦|٥|٢٠١٩ سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و عوسمان فه‌تاح، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور سه‌ردانی شاری به‌غدایان كرد و چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی گرنگیان ئه‌نجامدا.