جه‌ختی لە ڕۆڵی کەرتی تایبەت و بەشداری لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق كردەوە.
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٦|٥|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا چاویکەوت بە شاندێکی ژوورە بازرگانیه‌کانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولڕەزاق زھێری، كه سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و عوسمان فه‌تاح، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور به‌شدار بوون.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح، جه‌ختی له گرنگی بەھێزکردنی رۆڵی کەرتی تایبەت و بەشداری لە پرۆسەی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی عێراق كردەوە لە رێگای رەخساندنی ھەلی کار و ژینگەیەکی لە بار بۆ وەبەرھێنان و پشتیوانی کردنی لە کارنامەی حکومەت که ببێته مایه‌ی بوژانه‌وه‌ی باری ئابووری.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە و توانا و پسپۆڕی مرۆیی و سامانێکی سروشتی زۆری ھەیە ، سه‌رچاوه‌یه‌کی فراوانه بۆ چالاکییه‌کانی کەرتی تایبەت، هاوكات باس له‌وه‌شکرا که پێویسته کەرتی تایبەت پەیوەندییەکی باش لەگەڵ دنیای ده‌ره‌وه دروست بکات.
لەلای خۆیەوە سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره بازرگانیه‌كانی كوردستان رایگه‌یاند كۆبونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق زۆرباش بوو توانیمان له نزیكه‌وه سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كانی كه‌رتی بازرگانی و پیشه‌سازی كوردستان به سه‌رۆك كۆمار رابگه‌یه‌نین به‌مه‌بستی چاره‌سه‌ركردنیان هه‌وڵدان بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی بازرگانی و پیشه‌سازی و داوایی لێ بكه‌ین كێشه‌ی سوته‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.