کونسوڵخانەی چین ڤیزای ولاتەکەی بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەدات

کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەولێر ڤیزای ولاتەکەی بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەدات.

چانگ تاو، باڵیۆزی چین لە عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، هەوڵی ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان، دەدەن.

چانگ تاو هەروەها رایگەیاندووە، کە ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەن لە کونسوڵخانەی چین لە هەولێریش ڤیزا بە هاووڵاتییان بدەن.

باڵیۆزی چین لە عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وڵاتەکەی پێنج ملیۆن یوان (زیاتر لە 742 هەزار دۆلار)ی لە کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر، خەرج کردووە.