نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی تاران به‌رزترین ئاستی پێوانه‌یی خۆی تۆمار كرد و نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشت به 15 هه‌زار تمه‌ن.
به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا له‌دژی به به‌رده‌وامی نرخی دۆلار و یۆرۆ و پاوه‌ند و ئاڵتون له بازاڕه‌كانی ئێران به‌رز ده‌بێته‌وه و له‌ئێستادا نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشتووه به 15 هه‌زار تمه‌ن و نرخی هه‌ر یۆرۆیه‌ك گه‌یشتووه به 16 هه‌زار و 800 تمه‌ن و نرخی پاوه‌ندیش گه‌یشتووه به زیاتر له 20 هه‌زار تمه‌ن.
نرخی هه‌ر لیره‌یه‌كی ئاڵتون گه‌یشتووه به پێنج ملیۆن و سه‌د هه‌زار تمه‌ن.
دۆلار له‌ئێران چه‌ند نرخی هه‌یه، نرخی دۆلاری حكومه‌تی چوار هه‌زار و دوو سه‌ت تمه‌نه كه ئه‌و نرخه بۆ كاڵا و پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك له‌به‌ر چاو گیراوه كه حكومه‌ت خۆی مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كات و په‌یوه‌ندی به كه‌رتی تایبه‌ت و خه‌ڵكه‌وه نییه. نرخی ناحكومی هه‌یه كه به‌رزترین ئاستی خۆی بڕیوه كه گه‌یشتۆته 15 هه‌زار تمه‌ن.