په‌رله‌مانتارێك: نابێت هه‌رێم بۆریی‌ نه‌وت بۆ توركیا ڕابكێشێت

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق سه‌ر به‌هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمانی‌ هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی‌، ڕاكێشانی‌ هێڵی‌ بۆریی‌ نه‌وت له‌هه‌رێمی‌ كورستانه‌وه‌ بۆ توركیا، قه‌یرانێكی‌ نوێ‌ له‌نێوان هه‌ولێر‌و به‌غدا ده‌خوڵقێنێت.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌خبارییه‌ له‌زاری‌ (فورات شه‌رع) ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌وت‌و غازه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، پێویسته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و حكومه‌تی‌ عێراق هه‌ماهه‌نگی‌ بكه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌كه‌رتی‌ نه‌وت، وتووشیه‌تی‌:”پێویسته‌ به‌رله‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ر بڕیارێك بدات، سه‌باره‌ت به‌ڕاكێشانی‌ هێڵی‌ بۆریی‌ نه‌وت بۆ توركیا، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عێراق كۆببێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ قه‌یرانی‌ نوێ‌ ده‌خوڵقێنێت”.
پێشتر وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكرایكردبوو، هه‌رێم به‌نیازه‌ هێڵێكی‌ بۆریی‌ نه‌وت ڕابكێشێت بۆ توركیا، به‌ئامانجی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت.