سەفین دزەیی: دەوامی فەرمانبەران كەمكرایەوە


 
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەمكرایەوە. 
 
سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 5 ی ئایاری 2019 رایگەیاند، بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین ، بەهیواین ئەو مانگە ببێتە مانگی برایەتی وتەبایی وپتەوتركردنی یەكڕیزی.

ئاماژەی بەوەشداوە، “بەم بۆنەیەشەوە رای دەگەیەنین دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێتەوە ، واتا لە 8 ی بەیانی دەست پێدەكات تا كاتژمێر 2 ی دوای نیوەڕۆ.