قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و چین زیادیکردووە


ساڵی رابردوو بە زیادکردنی لەسەدا ٣٣ـی قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و چین، گەیشتە ٣٠ ملیار دۆلار.

بە گوێرەی لێدوانێکی چهێن وێیقینگ، باڵیۆزی چین لە بەغداد بۆ رۆژنامەی ئەلسەباح-ی عێراق راگەیەندراوە، “قەبارەی بازرگانی نێوان هەریەکە لە وڵاتی عێراق و چین بە بەراورد لەگەڵ ٢٠١٨ ساڵی رابردوو لە سەدا ٣٣ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٣٠ ملیار دۆلار”.

باڵیۆز چهێن ئاماژەی بەوەش کرد کەوا هاوردەکردن و هەناردەکردنی نێوان عێراق-چین لە ساڵی ٢٠١٧ـدا ٢٢.٥ ملیار بوونە.

جێگای ئاماژەیە چەندین چاوپێکەوتن و دیداری گرینگ لە میانی ساڵانی رابردوودا لە نێوان بەغداد و پەکین هەبووە و روویداوە.

ناوبراو ئەوەشی خستەروو کە تێکڕای ساڵانەی پێدانی ڤیزە بۆ عێراقییەکان، ٢٠ هەزارە.