حکومەتی عێراق پێناسی گومرگیی نوێی بۆ 150 جۆر کاڵا و خواردەمەنی داناوە، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر، دەبێت دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیش ئەو پێناسە گومرگییانە جێبەجێ بکەن.
دانانی پێناسی گومرگیی کاریگەری لەسەر جووڵەی بازرگانی کردووە و بازرگانانیش ماوەی مانگێکیان دەوێت تاوەکو کارەکانی خۆیان لەگەڵ گۆڕانکاری پێناسی گومرگیدا رێکبخەنەوە.
عه‌لی تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی سنووریی په‌روێزخان رایگه‌یاند “لەو 150 جۆر کاڵا و خواردەمەنییەی کە پێناسی نوێی گومرگییان لەسەر دانراوە، تاوەکو ئێستا 72 جۆرمان پێگەیشتووە. لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە یەک تۆن چیمەنتۆ لە ئێرانەوە نەهاتووەتە نێو هەرێمی کوردستانەوە”.
دانانی پێناسی گومرگیی پاش دوایین سەردانی شاندی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان دێت، کە تێیدا چەند رێککەوتنێک لەنێوان هەولێر و بەغدا واژۆکراون کە تایبه‌تن به زیادكردنی باج له‌سه‌ر كاڵای هاورده‌كراو بۆیە پێشبینی ده‌كرێت بەهۆیانەوە گۆڕانکاری بەسەر بازرگانیی و بازاڕدا بێت.
هیوا محه‌ممه‌د، بەڕێوەبەری كۆمپانیای چیا‌و رایدەگەیەنێت “ئێستا به‌رهه‌می هاورده‌كراوی ئێرانی له بازاڕه‌كاندا كه‌مبوونە‌ته‌وه، زیاتر به‌رهه‌می توركی و سعودی ده‌بیندرێن سه‌رباری ئه‌وه‌ش سەتا 80ـی نرخه‌كان جێگیرن”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگان‌یش سزای ئه‌و خاوه‌ن دووكان و بازرگانانه ده‌دات زیادكردنی باج له‌سه‌ر كاڵای هاورده‌كراو به‌هه‌ل بزانن بۆ گرانکردنی نرخی ئەو خۆراک و کەلوپەلانەی باجیان لەسەرە یان کەمن.
لە هه‌رێمی كوردستان نۆ ده‌روازه‌ی سنووریی نێوده‌وڵه‌تی و لاوه‌كی هه‌ن، بڕیاره هه‌موو پێناسه گومرگییه‌كان کە له رێکكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه جێبه‌جێبكرێن.