ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه لهڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، ته‌نها له‌مانگی ئاداری ڕابردوودا، (160) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌متر له‌ئێرانه‌وه هه‌نارده كراوه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له‌مانگی ڕابردوودا (1.1) ملیۆن به‌رمیلی تۆماركردووه، له‌كاتێكدا له‌مانگی شوباتدا، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشتبووه (1.26) ملیۆن به‌رمیل.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه، قورسكردنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، هۆكارێكه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.