دوای بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بەگەمارۆكانی سەر ئێران و قەدەغەكردنی كڕینی نەوتی ئێران لەئێستادا هەناردەی نەوتی ئێران رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت كەمیكردووە و ئێران وەكو جێگرەوەیەك نەوت بە دوو وڵاتی زەبەلاح دەفرۆشێت.
هاوكات محه‌ممه‌د باركیندۆ ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی ئۆپك ، رایگه‌یاند، ناكرێت نه‌وتی ئێران له بازاردا بسڕینه‌وه.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئه‌و ره‌وشه‌ی رووبه‌ڕووی ئێران بووه‌ته‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاری نه‌وت و كاری ئۆپك درووست ده‌كات.
باریكندۆ باسی لەوەشكردووە، ناكرێت سعوودییه و ئیمارات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئێران له بازاردا بڕیاری یه‌كلایه‌نه بده‌ن و ئۆپك به كۆمه‌ڵ بڕیار ده‌دات.
سەرۆكی رێكخراوی ئۆپیك ئەوەشیخستوەتەڕوو، ئه‌و ره‌وشه‌ی به‌رۆكی ئێران، ڤه‌نزوێلا و لیبیای گرتووه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاری جیهانی نه‌وت درووست ده‌كات.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه نه‌كات، هه‌ریه‌ك له ئیمارات و سعوودییه به‌ڵێنیان داوه بۆشایی نه‌وتی ئێران له بازاردا پڕبكه‌نه‌وه و ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتیان زیاتر بكه‌ن.
هاوكات دوای بڕیارەكەی ئەمریكا لەئێستادا ئێران نەوت بەوڵاتانی هەریەكە لەچین و هندستان دەفرۆشێت. لەپاش بڕیارەكانی ترەمپیش هەناردەی نەوتی تاران بۆ دەرەوەی وڵات رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل كەمیكردووە لەكاتێكدا پێشتر ئێران رۆژانە 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە دەكرد.