رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم رایگه‌یاند، داهاتی ناوخۆی هه‌رێم به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه‌و له‌ماوه‌ی رابردودا توانراوه زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رزی وێستگه‌كانی كاره‌باو به‌ڵینده‌رانی ناوخۆ‌و بیانی و بانكه ئه‌هلییه‌كان بدرێته‌وه. ده‌شڵێت “تاوەكو ئێستا بەغداد هیچ بڕە پارەیەكی بۆ موچەی پێشمەرگە نەناردوە.”
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌و وتانه‌ی رێباز حه‌ملان ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌میانی دیدارێكیدا هاتون له‌گه‌ڵ بینوا جنڤو، جێگری بەرپرسی بەشی ئابوری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دارایی فەڕەنسا لەگەڵ وەفدێكی كونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لەهەولێر.
رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری له‌دیداره‌كه‌دا تیشكی خستۆتە سەر تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و وتویه‌تی”رۆژە سەختەكانمان تێپەڕاند بەردەوامین لە ریفرۆم لە گومرگ و دەروازەكان و باج، ئەمەش وایكردوە داهات بەرێژەیەكی بەرچاو زیاد بكات و بەردەوامیش دەبین لە چاكسازیكردن.”
وه‌زیری دارایی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو”هەروەها لە ئێستادا موچە لەكاتی خۆیی دەدرێت، توانراوە نزیكەی 500 ملیۆن دۆلار قەرزی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بدرێتەوە لەگەڵ 300 ملیۆن دۆلاری بەڵێندەرانی ناوخۆ‌و بیانی و 260 ملیۆن دۆلاری قەرزی بانكە ئەهلییەكان.”
سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجەش رێباز حه‌ملان رونیكردۆتەوە، پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2019 ئامادەیەو لە چاوەڕوانی كابینەی نوێی حكومەتدایەو خەرجی حكومەتیش لە 18 ترلیۆن دینار كەمكراوەتەوە بۆ 14 ترلیۆن دینار.
وەزیری دارایی و ئابوری باسی لە كێشەكانی نێوان بەغداد و هەولێر كردوه كە لە بواری نەوتدا لیژنەی تایبەت پێكهێنراوەو هەرچی تایبەت بە وەزارەتی دارایی و ئابوریش رێككەوتن كراوە لەسەر پێناسەی گومرگی و یەك پێناسەی گومرگی هاوبەش جێبەجێدەكرێت.
هەروەها لەسەر ناردنی موچەش رونیكردۆتەوە”بەغداد 453 ملیار دینار بۆ موچە دەنێرێت، بەڵام ئێمە بۆ موچە پێویستمان بە 881 ملیار دینارە، تایبەت بە موچەی پێشمەرگەش لەیاسای بودجەی عێراق 68 ملیار دیناری مانگانە دیاریكراوە، بەڵام مانگانە 150 ملیار دینار بۆ موچەی پێشمەرگە پێویستە، هەرچەندە تاوەكو ئێستا بەغداد هیچ بڕە پارەیەكی بۆ موچەی پێشمەرگە نەناردوە.”