پڕۆژەیەكی هاوبەشی ئەمریكی و عێراقی بۆ پاراستنی ئاسایشی فرۆكەخانە شارستەنیەكان جێبەجێ دەكرێت كە بڕی 5 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاند “بەرپرسەكانی باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بەغداد و دەسەڵاتی فرۆكەوانی شارستانی عێراقی خۆشحاڵن بە راگەیاندنی پرۆژەی ئاسایشی فرۆكەخانەكانی عێراق بە گوژمەی پێنچ ملیۆن دۆلار”.
ئەو كونسوڵخانەیە لە راگەیەندراوێكدا دەشڵێت “ئەم دەستپێشخەریە داراییەی حكومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا راھێنان و كەرستە دابین دەكات بە ھەماھەنگی نزیك و ھاوبەش لەگەڵ شارەزایانی دەسەڵاتی فرۆكەوانی شارستانی عێراقی”.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەش كراوە كە: فڕۆكەخانەكان دەرگاكانی جیھانن، ئەم پرۆگرامە ھاریكاریە تەنھا سەلامەتی سەرنشینەكان بۆ خەڵكی عێراق بەھێز ناكات، بەڵكو پاڵپشتی تواناكانی عێراقیش دەكات بۆ راكێشانی وەبەرھێنەرە بیانیەكان و فراوانكردنی پەیوەندیە بازرگانیە جیھانیەكان.
راگەیاندنی پرۆگرامەكە ئاماژەی بۆ كراوە بۆ جەخت لە پابەندبوونی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكاتەوە بۆ ھاوكاریكردنی بنیاتنانی ئابووریەكی گەشەسەندووی فرە چەشن.