وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا یه‌ده‌كی نه‌وتی عێراق گه‌یشتووه‌ته (150) ملیار به‌رمیل نه‌وت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌هاتوودا یه‌ده‌كی نه‌وت زۆر زیادبكات.
(عاسم جیهاد) وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، عێراق یه‌كێكه له‌وڵاتانی پێشه‌نگی جیهان له‌یه‌ده‌كی نه‌وتدا، له‌ئێستاشدا یه‌ده‌كی نه‌وت له (143) ملیار‌و (100) ملیۆن به‌رمیله‌وه بۆ (150) ملیار به‌رمیل نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه.
(عاسم جیهاد) وتوویه‌تی:”چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌داهاتوودا به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌ی نوێی نه‌وتی‌و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت له‌عێراقدا، ڕێژه‌ی یه‌ده‌كی نه‌وت زیاد بكات‌و (150) ملیار به‌رمیل نه‌وت تێپه‌ڕێنێت”.