سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر به هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه داهاتی نه‌وتیان كه‌م بكات ئه‌وا به شتی دیكه قه‌ره‌بووی ئه‌مه ده‌كه‌نه‌وه.
له میانی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمێكدا له كرماشان روحانی كاردانه‌وه‌ی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر لێدوان و بڕیاره‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ رێگه‌گرتن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران و وتی: “وته‌ی ئه‌مریكییه‌كان له‌باره‌ی رێگه‌گرتن له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران بێ بنه‌مان. ئه‌وان توانای رێگریكردنیان نییه له نه‌وتی ئێمه. ئه‌گه‌ر داهاتی نه‌وت كه‌می كرد به شتی دیكه قه‌ره‌بووی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین له فرۆشتنی نه‌وت. ئێمه ناوچه‌كه و توانای ئێران له ئه‌مریكییه‌كان باشتر ده‌ناسین”.
روحانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئێران په‌یوه‌ندی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات جگه له چه‌ند وڵاتێك نه‌بێت و وتی: “ئێمه دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ كه‌س نییه. به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی رۆژهه‌ڵات كه نێوانیان له‌گه‌ڵمان باش نییه له‌وه دایه له‌گه‌ڵ ئێران كاربكه‌ن”.