عێراق زیانی‌ سێ‌ ملیار دۆلاری‌ لێكه‌وتووه‌

وته‌بێژی‌ قه‌واره‌ی‌ به‌یزا له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئاشكرایكرد، عێراق به‌هۆی‌ دابه‌زینی‌ به‌های‌ دینار له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌، ته‌نها له‌ماوه‌ی‌ دوو مانگی‌ ساڵی‌ ڕابردوودا، زیانی‌ نزیكه‌ی‌ (سێ‌) ملیار دۆلاری‌ پێگه‌یشتووه‌.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌خباریه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ (كازم شمه‌ری‌) په‌رله‌مانتار‌و وته‌بێژی‌ قه‌واره‌ی‌ به‌یزا له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران عێراقی‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، عێراق له‌ماوه‌ی‌ دوو مانگی‌ ساڵی‌ (2012)دا، زیانی‌ نزیكه‌ی‌ سێ‌ ملیار دۆلاری‌ لێكه‌وتووه‌، به‌هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری‌ عێراقی‌.
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، هه‌ندێك لایه‌نی‌ سه‌ر به‌حكومه‌تی‌ عێراق، هه‌وڵده‌ده‌ن سود له‌داهاتی‌ نه‌وت وه‌ربگرن، بۆ زیادكردنی‌ پاره‌كانیان له‌بانكه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات.