حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى وه‌رگرتنى ڤیزه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه له نوێنه‌رایه‌تى و كونسوڵخانه‌كانى وڵاتان، بڕیارێكى ده‌ركرد.
به‌پێى نوسراوێكى فه‌رمى كه واژۆى “نێچیرڤان بارزانى” سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئاڕاسته‌ى وه‌زاته‌كانى كردووه، له‌مه‌ودوا بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نیه بۆ داواكردنى ڤیزه نوسراو ئاڕاسته‌ى نوێنه‌رایه‌تى و كونسوڵخانه‌ى وڵاتان بكات و لایه‌نى تایبه‌ت به‌م بابه‌ته فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه ده‌بێت.
هاوكات له نوسراوێدا وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئاگاداركردووه‌ته‌وه بۆ پابه‌ندبوون به بڕیاره‌كه و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانى سلێمانیش به نوسراوێك بڕیاره‌كه‌ى ئاڕاسته‌ى شاره‌وانییه‌كانى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كردووه.