وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە دەیانەوێت رێژەی قەبارەی بازرگانی تورکیا لەگەڵ عێراق بگەیەننە ٢٠ ملیار دۆلار و وتیشی: “بۆ زیادکردنی بازرگانیکردنمان پێویستمان بە دەروازەی دووەم ھەیە. لەلایەکی دیکەش بۆ ئەوەی عێراق و ناوچەکە ببێتە ناوەندی بازرگانیکردن پێویستە ئەم دەروازەیە بکرێتەوە”.
چاوشئۆغڵو باسی لە دیدار و کۆبوونەوەکانی خۆی لە شاری بەغدا کرد و وتی: “سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدلمەھدی سەردانی تورکیا دەکات. ئامادەکارییەکانی ئەمەمان کردووە. لەلایەکی دیکەش سەرکۆمارمان لە کۆتایی ئەمساڵ سەردانی عێراق دەکات. بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی یەکێتی کاری ستراتیژی دەکات. ئامادەکاری ئەویشمان کردووە”.
چاوشئۆغڵو لەبارەی قەبارەی بازرگانی لەگەڵ عێراق و کردنەوەی خاڵە سنووریەکان وتی،: کردنەوەی خاڵی سنووری نوێ لە دوو ڕووەوە گرنگە.دەمانەوێت بگەینە قەبارەی بازرگانی ٢٠ ملیار دۆلار و ئەمەش لە سەردانی دوایی سەرکۆمار عێراق بەرهەم ساڵح، لە لایەن سەرکۆمارەکانەوە دیاری کراوە.بۆ زیاد کردنی بازرگانیەکەمان پێویستمان بە دەرگای دووهەم هەیە. لەلایەکی ترەوە بۆ ئەوەی عێراق ببێتە ناوەندێکی بازرگانی راستەقینەی ناوچەکە پێویستە ئەم خاڵە سنووریە بکرێتەوە واتە عێراق لەنێوان کەنداو و ئەوروپادا لەسەر تورکیا بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندێکی بازرگانی ئێمە پێویستمان بەو دەرگایە هەیە”.
چاوشئۆغڵو باسی لە کردنەوەی خاڵە سنووریە نوێیەکە کردو وتی،” هەرکاتێک لەنێوان خۆیاندا رێککەوتن(هەولێر و بەغداد) سەبارەت بە کۆنترۆڵ کردنی گومرگی خاڵە سنووریەکان ئەوکات ئەم کارە ئاسانتر دەبێت. لەلایەن بەغدادەوە بینیمان کە بگرە بۆ کردنەوەی خاڵی سنووریی دووهەم لەبەسرەش پێداگیرە. لەڕووی گەشەکردنی ئابووری ئەو ناوچەیەشەوە نەک تەنیا تا بەسڕە، بەڵکو بۆ گەشەپێدان لەباکووری عێراقیش ئەم خاڵە گومرگیە گرنگە. بەردەوام دەبین لە کار کردن لەسەر ئەمە.
چاوشئۆغڵو دووپاتی کردەوە کە پێویستە تورکمانەکان لە ئیدارەی هەرێمی ناوچەی کوردی عێراق جێگەیان بکرێتەوەو ئەمەش نیشاندانی لوتف نیە بەرامبەر تورکمانەکان و رایگەیاند کە تورکمانەکان بۆ گەشەپێدانی عێراق پاڵپشتێکی گەورەبوون.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە تورکمانەکان بەهەموو شێوەیەک وابەستەیی خۆیان بەعێراقەوە دووپات کردۆتەوەو گوتی،:
“کەس ناتوانێت لە پەیوەندی ئێمەو برا تورکمانەکان بپێچێتەوە. ئێمە ئارەزوومانە کە برا تورکمانەکانمان لێرە پێکەوە یەکگرتوو بن و دەبێت لەژێر رۆشنایی وانەکانی رابردوودا داهاتوویان رۆشن بکەنەوە. لەم ماوەیەدا دەبینین کە برایەتی و پێکەوەیی و یەکڕیزی لەنێوان برا تورکمانەکانماندا زیادی کردووە. خۆشحاڵین بەمە”.