ڕاوێژکاری پێشووی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی ڕای دەگەیەنێت گرنگه بنه‌مای کارگێڕی و ئیداری بۆ نه‌وت له عێراق دروست بکرێت ناکرێت هه‌رێمی کوردستان نه‌وت به‌بێ پێشینه‌ی ئیداری بداته به‌غدا و پێشنیارێکی نویش ده‌کات.
د.عه‌لی به‌لۆ، لەمبارەوە ڕاگەیاند: “گرنگه هه‌رێمی کوردستان داوا له به‌غدا بکات نوێنه‌ری خۆی له کۆمپانیای نیشتمانیی سۆمۆ هه‌بێت، چونکه له سه‌رده‌می “مالیکی “یەه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و کۆمپانیایه دانراون سه‌ر به حزبی ده‌عوه بوون، بۆیه یه‌کێک له خاڵه پێشینه‌کان ئه‌وه‌یه، که هه‌رێمی کوردستان ئه‌و مه‌رجه جێبەجێ بکات”.
وتیشی: “به‌بێ مه‌رج، یان بنه‌مایه‌یه‌کی کارگێڕی و ئیداری بۆ پرسی نه‌وت، ناکرێت هه‌رێمی کوردستان راسته‌وخۆ نه‌وت بداتە بەغدا”.