دوێنی شاندێكی (11) كه‌سی له‌وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه گه‌یشتنه شاری قاهیره له‌میسر، مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌میی به‌نزینه له‌و وڵاته‌دا.
بە پێی هەواڵێكی NNA ،لەرێگەی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی نێوان (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و (هیشام قه‌ندیل) سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر له‌مانگی ڕابردوودا له‌به‌غدا واژۆكرا، بڕیاردرا به‌ناردنی چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌ماوه‌ی مانگێكدا بۆ میسر، تاكو بتواندرێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و نه‌وته خاوه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌میی بهنزینو سوته‌مه‌نی بكات، كه ماوه‌ی مانگێگ زیاتره ڕووبه‌ڕووی هاوڵاتییانی میسری بووه‌ته‌وه.
له‌سه‌رده‌می موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر، په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی نێوان عێراق‌و میسر به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی به‌خۆوه بینیوه، به‌جۆرێك هه‌ردوولا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌نێوانیاندا.