په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان عێراق و ئوردن له‌ په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وامدایه

ژووری بازرگانی به‌غدا و شاندێكی باڵای ئابووری ئوردون، (رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 28ی نیسانی 2019) بارودۆخی بارزگانی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاووتوێكرد. 

جه‌عفه‌ر حه‌مه‌دانی، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی به‌غدا، له‌ رێوڕه‌سمی پێشوازیكردن له‌ تارق حه‌مه‌وی، وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی ئوردنی و شانده‌كه‌ی هاوەڵی، وتی: “په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابوری نێوان عێراق و ئوردن له‌ په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وامدایه”‌. 

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ژووری بازرگانی به‌غدا، له‌دیداری شانده‌كه‌ی ئوردن و به‌رپرسانی بازرگانی عێراقدا، تاووێوێی رێگه‌كانی په‌ره‌پێدان و چالاككردنی په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شەکان کراوە.
 
جگە لەوەش، به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌های ئاڵوگۆڕی بارزگانی هه‌ردوولا قسەی لێوەكراوە، سه‌رباری به‌هێزكردنی كاری بازرگانی هاوبه‌ش و كاراكردنی سێكته‌ره‌ هه‌مه‌ جۆره‌كان، به‌تایبه‌ت ئابووری و وه‌به‌رهێنان.