له رۆژانی داهاتوودا له سنوری پارێزگای سلێمانی چه‌ند چالاكییه‌كی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری له چه‌ند شوێنێكی جیاواز به به‌چداری ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه 28-4-2019 رێكخراوی به‌هره‌مه‌ند بۆ هۆشیاری منداڵان به هاوكاری سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لوڕ كۆنسێرتێكی گۆرانی بۆ هونه‌رمه‌ندان ( ئیلیاس جۆڵا، ژینا سه‌قزی و سروه و ئۆشین و ئامینه ) سازده‌كات، كه سه‌عات 5 و 30 ده‌قیقه‌ی ئێواره له هۆڵی رۆشنبیری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوكات رۆژی 30-4-2019 رێكخراوی شنه‌بای خاك ئاهه‌نگێكی شیعر و گۆرانی و مه‌زیك سازده‌كات بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ند و شاعیرێك، به‌مه‌به‌ستی ناساندنی رێكخراوه‌كه‌یان، كه سه‌عات 4ی ئێواره له كافێ نێتی ئه‌منه‌سوره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رۆژی 1-5-2019 شه‌ممه كۆنسێرتێكی موزیك به ناونیشانی ( ناڵه‌ی تار ) بۆ هونه‌رمه‌ندان ( دانا محێدین و جه‌نگین جه‌مال و سۆما سالار ) سازده‌كرێت، كه كۆنسێرته‌كه سه‌عات 6ی ئێواره له سینه‌ما سالم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ر هه‌مان رۆژ كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك به به‌شداری رێناس وریا و ڤیلیا شوان به هاوكاری وه‌زراه‌تی رۆشنبیری سازده‌كرێت، كه كۆنسێرته‌كه سه‌عات 5ی ئێواره له هۆڵی ته‌وار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.