دۆمینیک ماس، کۆنسولی فەرەنسا لە وتارێکدا له میانه‌ى كۆنفرانسى کۆنفرانسی خاوەندارێتیی هزری له هه‌ولێر رایگه‌یاند” دۆخی هەرێمی کوردستان بۆ کارکرکردنی کۆمپانیا بیانییەکان له‌باره، تاکو کاری وەبەرهێنان تێیدا ئه‌نجام بده‌ن و هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لەمبارەوە هاوکارە بۆ كۆمپانیا بیاننیه‌كان، بۆیه ناوبراو هانى كۆمپانیاكانى بیانى و وولاته‌كه‌ى دا كه وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
دۆمینیک ماس، وتیشى” قەبارەی کاری بازرگانی لە هه‌رێمى کوردستان بە بەراورد له‌گه‌ل وڵاتانی دراوسێ زۆر باشە و هەلی زیاتر ڕەخسێندراوە.
کونسولی فەرەنسا وتیشی” دەبێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە جیدی ڕووبەڕووی ساختەکاریی ئابوورییەکان ببێتەوە، کارێکی وا بکات و متمانە بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ببەخشێت تاکو ڕوو بکەنە بازارەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو قەناعەتەیان لا دروست بێت، کە ئێرە بازاڕیكی شیاو و هەرزانە بۆ کۆمپانیاکان.
ڕاشیگەیاند: ” ده‌بێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کوالێتیی کۆنترۆڵ و چاودیریی دەروازە سنوورییەکان بكات، تاكو ڕێگە نەدرێت کاڵای خراپ و کوالیت نزم و ساختە بهێندرێتە ناو هه‌رێمى کوردستانەوە.