لەشاری سلێمانی گەورەترین کارگەی دروستکردنی قتوی ئەلەمنێۆم ھەیە کە ھەناردەی دەکات بۆ ووڵاتانی دەرەوە.
سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” یەکێک لەھەرە کارگە گەورەکانی دروستکردنی قتوی بەرھەمە غازیەکان لەشاری سلێمانیەو توانای گەورەی ھەیەو ھەناردەی ووڵاتانی دەرەوەی دەکات”.
ڕاشیگەیاند” کارگەی ڕۆیاڵ کان بۆ دروستکردنی قتوی ئەلە منێۆم بۆ خواردنەوە غازیەکان و شەربەت کە لەیەک خولەکدا ٢٢٠٠ قتو دروست دەکات بە قەبارەی١٥٠ ملیم ٣٣٥ ملیم ١٨٥ ملیم ٢٥٠ ملیم، کەساڵانە بەرھەمی دروستکردنی دەگاتە ٢ ملیار قتوو وە ٢٤ ھەزار سەر قەپاغ لە خولەکێک دروست دەکرێت کە ساڵانە ٨ ملیار سەر قەباغ دروست دەکەین”.
ئاماژەی بەوەشدا بەرھەمی ئەو کارگەیە بۆ ووڵاتانی تورکیا و ئێران و مەقەدۆنیا و ئەلبانیا دەڕوات، کەتوانایەکی گەورەی ھەیە و بە پێشکەوتوترین ئامێرەکان بەرھەم دەھێنێت و لەناوخۆشدا سودی لێ وەر دەگیرێت.
ئەوەشی ڕونکردەوە لەو کارگەیەدا ھەلی کارکردن بۆ ٢٥٠ کەس ڕەخساوە.
كارگەی ڕۆیاڵ کان لەسەر ڕوبەری ١٥٠ ھەزار مەتر چوار گۆشەیە و دەکەوێتە ناوچەی بازیان سەر بە پارێزگای سلێمانی.
لە مانگی ٢ ساڵی ٢٠١٤ دەستی بەکارکردن کردووە و بەرھەمەکان دەڕوات بۆ ووڵاتانی مەقەدۆنیا و ئێران و تورکیا و ئەلبانیا.