وتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، سهفین دزهیی رایگەیاند کە سەرکەوتنی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی بەواتای سەقامگیری و گەشەسەندن و چارەسەرکردنی کێشەکان دێت.
سەفین دزەیی، وتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی بە “ئاسایی” ناودەبات و پێی وایە لەگەڵ ئەوەی کێشەش ھەیە، بەڵام پەیوەندییەکان باشن و وتی: “پەیوەندییەکە ئاساییە لە ئاستی سیاسی، ھەروەھا دوای ھەڵبژاردن و ھاتنە سەر حوکمی بەڕێز عادل عەبدولمەھدی و ھاموشۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بەتایبەت لە بواری ئەمنی، سیاسی و کۆمەڵێک بواری دیکە، ھەروەھا چەندین لێژنەی ھاوبەش پێکھاتووە بۆ چارەسەرکردنی ھەندێک لەو کێشانە بەتایبەت مەسەلەی یەکخستنی پرسی تەعریفەی گومرکی و کاری ھاوبەش لە رووی رووبەڕووبونەوەی مەترسی داعش، ھەروەھا کۆمەڵێک شتی دیکەش، بێ گومان کێشە ھەیە، ئەو پەیوەندییەی ئێستا بەرەو باشی چووە مانای ئەوە نییە کە کێشەکان چارەسەر بووبن، لەدوای رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و لە یەکەم کابینەی پاش رووخانی ئەو رژێمەوە کۆمەڵێک کێشە ھەن و کەڵەکەیان کردووە و بەردەوامیشە، ئایا دەتواندرێت بگوترێت بەم کابینەیە چارەسەر دەکرێت؟، دەکرێت ھەوڵ بدرێت یان چوارچێوەیەکی کاری ھاوبەش دابنرێت بۆ گفتوگۆکردن بەرەو چارەسەرکردنی گرفتەکان، بەڵام بە دانیشتنێک و دوان ئەو کێشانە چارەسەر نابن”.
سەبارەت بە پرسی بوودجەی ھەرێمی کوردستان و پشکەکەی وتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، سهفین دزهیی گوتی: “مەسەلەی بوودجە یەکێکە لەو بابەتانەی بە شێوەیەکی کاتیش بێت ئێستا داڕشتنێکی گونجاو دۆزراوەتەوە بەتایبەت بۆ ساڵی ٢٠١٩، بەڵام لەھەمان کاتدا ھاوکاری یەکتر بیین کە سیاغەیەکی گشتگیر و ھەمیشەیی بدۆزینەوە کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق بێت و بێ گومانیش حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بەرژەوەندیی ھەموو خەڵکی عێراقی دەوێت و لەسەرووی ئەولەویاتیشی بەرژەوەندیی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە”.
سهفین دزهیی لەبارەی ئەو قسانەی کە دەکرێن و ئەو ھۆشدارییانەی ھەندێک لە پەرلەمانتاران دەیدەن لەمەڕ ئەگەری مەترسی کەوتنە سەر بوودجەی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتی عێراق لە ٢٠١٩ بە ھۆی تەسلیمنەکردنی نەوت لە لایەن ھەرێمەوە.