حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی 154 پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە دابین دەکات.
زانا عوزێری، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لیستی پرۆژەکانیان رەوانەی وەزارەتی پلاندانان کردووە و رەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنیان دراوە.
زانا عوزێری راگەیاندووە، حکوومەت پارەی پێویستی بۆ ھەر 154 پڕۆژە تەرخان کردووە، کە لە هەموو ناوچەکانی کوردستان جێبەجێ دەکرێن.
بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، پڕۆژەکان بەشێکیان ھی ساڵانی ڕابردوون ماونەتەوە و تەواو دەکرێن، بەڵام ھەموو بوارەکانی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنیش دەگرێتەوە و ژمارەیەکیشیان ستراتیژین.