دوبەی: یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان بە شاندێك بەشداری پێشانگایەكی بیناسازی دەكات

ئەمشەو شاندێكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە پێشانگایەكی بیناسازی  لە كوردستانەوە بەرەو دوبەی بەرێدەكەون.
شێخ مستەفا شێخ عەبدولرەحمان سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:”ئەم پێشانگایە یەكێكە لە پێشانگا بەهێزە جیهانیەكانی بواری بیناسازی و ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیاكانی ئەوبوارە لە چەندین وڵاتی جیهانیەوە بەشداردەبن، وابریارە سبەی 7/11  ئێمەش وەك یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان بە شاندێك بەشداری تێدا بكەین”.
شێخ مستەفا ووتیشی:”لەپەراوێزی بەشداریكردن لە پێشانگاكەشدا چەندین كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بواری ئابووری و بازرگانی دووبەی ئەنجام دەدەین و چەند پرۆتۆكۆلێكی لێك تێگەیشتنیش واژوو دەكەین “.
سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند:”هەرێمی كوردستان پەیوەندیەكی پتەوی هەیە لەگەڵ وڵاتی ئیمارات و لەم سەردانەشدا ئەو پەیوەندیانە دووپاتدەكەینەوە و گەرموگورتری دەكەین”.
بە پێی داتاكانی بواری بازرگانی :” دەوڵەتی ئیمارات تا كۆتایی ئەمساڵ، بە بری 6ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەكوردستان ئەنجام دەدەن ‌و بریاریشە لەماوەی چەند ساڵی ئایندەدا ئەوقەبارەیە لەبورای بازرگانیدا بۆ 12 ملیار دۆلار زیاد بكەن لەكوردستان”.