بڕی قەرزەکانی عێراق بە ئێران کەم بووەتەوە


بڕی قه‌رزه‌كانی كاره‌بای عێراق به‌ ئێران له‌ نۆسەد ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ كه‌متر له‌ سەد  ملیۆن دۆلار‌ كه‌م بووه‌ته‌وه‌ .

به‌ گوێره‌ی هەواڵی ئاژانسی فارسی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیران و عێراق له‌ قۆناغێكی زۆر باشدایه‌ و پاش سه‌ردانه‌كه‌ی رۆحانی و به‌رێوبه‌ری بانگی ناوه‌ندیی ئێران بۆ به‌غدا، حكومه‌تی به‌غدا زیاتر له‌ رابردوو به‌ په‌یمانه‌كانی پایه‌ند بووه‌ و بڕی قه‌رزه‌كانی كاره‌بای له نۆسەد ملیۆن دۆلاره‌وه‌ كه‌م كردوه‌ته‌وه‌ و ئێستا گه‌یشتوه‌ته‌ كه‌متر له‌ سەد ملیۆن دۆلار .

ئه‌مه‌ له‌ كاتیكدایه‌ كه‌ له‌گه‌ل هه‌بوونی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سەر ئێران، عێراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ناتوانێت به‌م زووانه‌ ده‌ستبه‌رداری كاره‌بای ئێران ببێت و دیتنه‌وه‌ی جێگره‌یه‌وه‌یەک بۆ ئێران پێویستی به‌ چوار ساڵ كاته‌.