شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود داده‌خريت


له‌ئێستادا به‌شێك له‌ شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌ربه‌ستكراوه‌ و هاتوچۆی سلێمانیش داوا له‌ شۆفێران ده‌كات، شه‌قامه‌ خزمه‌وتگوزاریی ‌و لاوه‌كییه‌كان به‌كاربهێنن.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24-4-2019 راگه‌یه‌نراوه‌، له‌ئێستادا له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌نزیك پردی قالاوه‌ سایدی رۆشتن بۆ وڵوبه‌ كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی ده‌ستیپێكردوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ شه‌قامه‌كه‌ به‌ربه‌ستكراوه‌.

هاتوچۆی سلێمانی داواش له‌ شۆفێران ده‌كات،  شه‌قامه‌ خزمه‌وتگوزاریی ‌و شه‌قامه‌ لاوه‌كییه‌كانی نزیك شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌كار بهێنن، تا كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ كۆتایی دێت.