كۆمپانیای تۆیۆتا بڕیاری داوه گۆڕانكارییه‌كی ته‌واو له كامیرییه نوێیه‌كه‌یدا ئه‌نجام بدات به‌وه‌ی كه بیگۆڕێت بۆ ئۆتۆمبێلێكی پێشبڕكێ و به‌سیسته‌می “TRD” دروستی بكات.
بڕیاره كۆمپانیای تۆیۆتا ئۆتۆمبێلی كامیری مۆدێل 2020 به هه‌مان دیزاین دروست بكات، به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كی ته‌واو ئه‌نجام ده‌دات له هێز و بزوێنه‌ره‌كه‌یدا و به‌شێوه‌یه‌ك كه تایبه‌ت بێ به پێشبڕكێ.
ئه‌وه‌یش وتراوه كه تۆیۆتا به‌نیازه به‌سیسته‌می “TRD” دروستی بكات كه كۆمپانیاكه ئه‌م سیسته‌مه ته‌نیا بۆ پێشبڕكێ داده‌نرێت و كورتكراوه‌ی “به‌رهه‌مه پێشبڕكێكانی تۆیۆتا”، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌تر كردووه و بۆدییه‌كه‌یشی گه‌وره‌تر كردووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه ببێته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری “تۆیۆتا” له ناوچه‌ی “ئیچی” له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.