نرخی جیهانیی نەوت دەگاتە ئاستێکی پێوانەیی لەماوەی شەش مانگی رابردوودا.
رێکخراوی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپیک) رایگەیاندووە، کە ئامادە نییە ئاستی هەناردەی نەوت بەرز بکاتەوە، تەنیا ئەگەر داواکاریی لەسەر نەوت زۆرتر بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24-4-2019، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بەرزتر بووەوە و گەیشتە 66 دۆلار و 30 سەنت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی جیهانی گەیشتە 74 دۆلار و 51 سەنت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کەیەکەم جارە لەماوەی شەش مانگی رابردوو بگاتە ئەو ئاستە، بەهۆی توندکردنی گەمارۆکانە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە هەناردەکارێکی سەرەکیی نەوتی جیهانییە.