دكتۆر عه‌لى حوسێن به‌لۆ راوێژكارى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند ، دواى دوو مانگى دیكه گرفتى كه‌مى به‌نزین به‌شێوه‌یه‌كى باش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت .
به‌پێى هه‌ولێك كه له رۆژنامه‌ى هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه دكتۆر عه‌لى حوسێن به‌لۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ى پاڵاوتنى نه‌وت له هه‌رێم دره‌نگ ده‌ستى پێكرد به‌ڵام تا دوو مانگى دیكه هه‌رێم ده‌توانێت به‌شێكى زۆر له به‌نزینى پێویست له‌ناوخۆ دابین بكات .
به‌گوته‌ى به‌لۆ له‌ئێستادا له پاڵاوگه‌ى خه‌بات به‌نزین به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و پاڵاوگه‌ى بازیانیش پاش مانگێكى دیكه به‌رهه‌مى ده‌بێت .
به‌برواى به‌لۆ ئه‌م كێشه‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌گه‌رێته‌وه و ده‌لێت هه‌رێم به پله‌ى یه‌كه‌م پشت به پاڵاوگه‌ى بێجى ده‌به‌ستێت كه پاڵاوگه‌كه‌ش كۆنه و به‌شى پێداویستیه‌كان ناكات . جێى ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌كه‌ى كێشه‌ى كه‌مى به‌نزین له هه‌رێم به‌دى ده‌كرێت و نرخى یه‌ك لیتر به‌نزین موحه‌سه‌ن بۆته هه‌زار و په‌نجا دینار و یه‌ك لیتر به‌نزینى نۆرماڵ هه‌زار دینار .