“بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ باره‌ی كرینی‌ نه‌وتی ئێران كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت”


ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ باره‌ی كرینی‌ نه‌وتی ئێران كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت.

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، له‌ باره‌ی بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی‌ مامه‌ڵه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ووتی‌ سنوورێكی به‌رفراوانمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌، پێده‌چێت ئه‌و سزایانه‌ی باس كراون هه‌رێمی كوردستان نه‌گرێته‌وه‌ و كاریگه‌ریی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر هه‌رێم دروست ناكات.