ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی دیاربه‌كر سه‌ردانی یه‌كێك له‌كارگه گه‌وره‌كانی سلێمانی ده‌كه‌ن.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و جگێر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور، له‌گه‌ڵ شاندێكی ژووری بازرگانی دیاربه‌كركه پێكهاتبوو له مهمد كایه سه‌رۆكی ژووری بازرگانی دیاربه‌كر و ژماره‌یه‌ك بازرگانی ئه‌و شاره سه‌ردانی كارگه‌ی رۆیاڵ كانیان كرد له ناوچه‌ی بازیان له سنووری پارێزگای سلێمانی.
كارگه‌ی رۆیال كان یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كارگه‌كانی عێراق كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی بازیان له سنوری پارێزگای سلێمانی، ئه‌م كارگه‌یه ساڵانه ملیاره‌ها قوتی خواردنه‌وه گازیه‌كان به‌رهه‌مده‌هێنێت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی هه‌نارده ئێران و توركیا و مه‌گدۆنیا وئه‌لبانیا ده‌كات ، سه‌رجه‌م كارگه‌كانی ناوخۆی كوردستان كه خواردنه‌وه كازیه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنن قوتی ئه‌م كارگه‌یه به‌كار ده‌هێنن و ٢٥٠ كه‌س له‌م كارگه‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن.
شاندی بازرگانانی دیاربه‌كر خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه له كوردستاندا هه‌یه داواكاریش بوون ئه‌م كارگه‌یه لقێك له شاری دیاربه‌كر بكاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا پێوستیه‌كی زۆری به به‌رهه‌می ئه‌م كارگه‌یه هه‌یه.