به به‌شداری ١٧٠ کۆمپانیا ڤیستیڤاڵی به‌هار له بینای پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی،کرایەوە.
سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند” ئه‌م فیستیڤاڵه تایبه‌ته به فرۆشتنی کاڵای کۆمپانیاکان که له هه‌رێمی کوردستان کار ده‌که‌ن و کاڵاکان هاورده‌که‌ن له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می کۆمپانیاکانی ناوخۆ، هاوڵاتیان ده‌توانن راسته‌وخۆ پێداویستیه‌کانیان به نرخێکی هه‌رزانتر له‌م فیستیڤاڵه بکڕن”.
وتیشی” ئه‌و کۆمپانیانه‌ی وه‌کاله‌تی وڵاتانی ئه‌روپی و وڵاتانی دراوسێیان هه‌یه له‌م ڤیستیڤاڵه به‌شدار ده‌بن کاڵاکانیان به نرخێکی هه‌رزانتر نمایش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وەی هاوڵاتیان بتوانن پێداویستیه‌کانیان بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز به گونجاوترین نرخ بکڕن، کە نزیکدەبینەوە لە مانگی رەمەزان”.
له فیستیڤاڵه‌که‌دا نزیکەی ٥٠ کۆمپانیایی وڵاتی ئێران به‌شدارن وکاڵاکانیان نمایش ده‌که‌ن.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئەوەش ڕادەگەیەنێت سه‌رجه‌م ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی به‌شداری له فیسیڤاڵی به‌هار ده‌که‌ن له لایه‌ن ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه به‌دواچوون بۆ کوالێتی کاڵا و شتومه‌کانیان کراوه و هه‌وڵده‌درێت به گونجاوترین نرخ کاڵا و شتومه‌کان بگاته ده‌ستی کڕیاران، وەڕۆژانە لیژنەکانی خۆراک و تەندروستی بەدواداچون دەکەن بۆ ھەر کەلوپەلێکی خراپ لەناو فیستیڤاڵەکەدا”.
ساڵانە لەشاری سلێمانی لە دوای مانگی نەورۆز فیستیڤاڵی بەھار دەکرێتەوە و کۆمپانیا بەشدارەکان بەرھەمەکانیان نمایش دەکەن و دەیفرۆشن بۆ ئەمساڵیش بۆماوەی یانزەڕۆژ بەردەوام دەبێت.