ھەوڵ بۆکردنەوەی گەشتی ئاسمانی نێوان دیاربکر و سلێمانی دەدرێت

ھەوڵ بۆکردنەوەی گەشتی ئاسمانی نێوان دیاربکر و سلێمانی دەدرێت

به‌مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانیه‌کان شاندێکی ژووری بازرگانی دیاربه‌کر سه‌ردانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی دەکەن.

ئه‌مرۆ 4/23 سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلیمانی  و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژوور پێشوازیان کرد له‌ مهمد کایه‌، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی دیاربه‌کر و  ژماره‌یه‌ک بازرگانی ئه‌و شاره‌.

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا شاندی بازرگانی دیاربه‌کر خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانی‌و پیشه‌سازی‌و ئابووری و کشتوکاڵیه‌کانی نێوان سلێمانی و دیاربه‌کر تابتواندرێت کاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردولادا زیادبکرێت.

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژوور ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ خۆشحاڵین به‌ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ڵ شاری دیاربکرد تابتوانین بازرگانانی سلێمانی ئاشنابن به‌کاری بازرگانی و پیشه‌سازی و کشتوکاڵی له‌نێوان هه‌ردوولادا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ڕابردوودائێمه‌ شاندێکی بازرگانی و کشتوکاڵیمان نارد بۆ شاری دیاربکر بۆ به‌شداریکردن له‌ پێشانگای کشتوکاڵیدا هه‌ربۆیه‌ له‌ئێستاشدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانی و ئابوریه‌کان، بەکردنەوەی ھەرجۆرە پێشانگایەک بێت.

مھمد کایە، سەرۆکی ژووری بازرکانی دیاربەکر ڕاشیگەیاند: لەئێستادا ئێمە دەمانەوێت ھەوڵەکانمان بۆ کردنەوەی گەشتی ئاسمانی نێوان شاری سلێمانی دیاربەکر بخەینەکار وەک چۆن لەئێستادا گەشتی نێوان ھەولێر و دیاربەکر کراوەتەوە.