به‌ به‌شداری ١٧٠ كۆمپانیا ڤیستیڤاڵی به‌هار له‌ بینای پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت


به‌ به‌شداری ١٧٠ كۆمپانیا ڤیستیڤاڵی به‌هار له‌ بینای پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، سبه‌ینێ ٢٣٤ به‌رێوه‌ده‌چێت بۆ ماوه‌ی ٨ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌م  ڤیستیڤاڵه‌ تایبه‌ته‌ به‌ فرۆشتنی كاڵای كۆمپانیاكان كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و كاڵاكان هاورده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می كۆمپانیاكانی ناوخۆ، هاوڵاتیان ده‌توانن راسته‌وخۆ پێداویستیه‌كانیان  به‌ نرخێكی هه‌رزانتر له‌م ڤیستیڤاڵه‌ بكڕن.

ئه‌و كۆمپانیانه‌ی وه‌كاله‌تی وڵاتانی ئه‌روپی و وڵاتانی دراوسێیان هه‌یه‌ له‌م ڤیستیڤاڵه‌ به‌شدار ده‌بن كاڵاكانیان به‌ نرخێكی هه‌رزانتر نمایش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و هاوڵاتیان بتوانن پێداویستیه‌كانیان بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز به‌ گونجاوترین نرخ بكڕن.

له‌ ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا زیاتر له‌ ٥٠ كۆمپانیایی وڵاتی ئێران به‌شدارن وكاڵاكانیان نمایش ده‌كه‌ن.

سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌شداری له‌ ڤیسیڤاڵی به‌هار ده‌كه‌ن له‌ لایه‌ن ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ به‌دواچوون بۆ كوالێتی كاڵا و شتومه‌كانیان كراوه‌ و هه‌وڵده‌درێت به‌ گونجاوترین نرخ كاڵا و شتومه‌كان بگاته‌ ده‌ستی كڕیاران”.