ئێران ترەمپ لەبەر دەم دوو ڕێگاچارەدا دادەنێت

بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران لە دیدارێكدا لە گەڵ رادیۆی تاران رایگەیاند چڕكردنەوەی فشارەكان لەسەر ئێران دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنیەكان و داواشی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كرد لە نێوان چڕكردنەوەی فشارەكان لەسەر تاران و هێشتنەوەی بەرزی نرخی سوتەمەنیەكانی ئەمریكادا یەكێكیان هەڵبژێرێت.

وەزیری نەوتی ئێران وتیشی لە ئێستادا ڤەنزوێلا رووبەڕووی كێشە بۆتەوە و روسیاش رووبەڕووی سزاكانی رۆژئاوا بۆتەوە و لیبیاش ئارام نیە و لە ئەمریكاش بەشێك لە بەرهەمەكان تێك شكاون, ئەمانە هەموویان ئاماژەیەكن بەوەی كە پرسی بەرهەم هێنان و خستنەبازاڕو داواكاری لە دۆخێكی شلۆقدایە.

تەئكیدیشیكردەوە بە چڕكردنەوەی فشارەكان لەسەر ئێران دۆخی شلۆقی خواست و خستنە بازاڕی نەوت دەچێتە قۆناغێكی چاوەڕوان نەكراوەوە , بۆیە دەبێت سەرۆكی ئەمریكا لە نێوان زیادكردنی فشارەكان لەسەر ئێران و مانەوەی نرخی سوتەمەنی لە وێستگەكانی ئەمریكادا بە نرخێكی هەرزان هەڵوێستی خۆی یەكلایی بكاتەوە.